ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت، هادی ڕەزایی: ئێران ئێستا لە بواری درۆنەوە بووەتە یەکێک لە هێزەکانی جیهان و زلهێزەکانیش هەوڵی خۆیان بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕەوتە داوە.
بۆ یەکەم جار لە شەڕ دووهەمی جیهانی لە درۆن کەڵکوەر گیردرا و پاشان ئەمریکا لە شەڕی ڤیئێتنام درۆنیان بەکار هێنا.
لە ئێرانیشدا پێشینەی هەوڵ بۆ چێ کردنی درۆن دەگەڕێتەوە بۆ پێش شۆڕش بەڵام لە کردەوەدا سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێنا و دوای شۆڕش لە کردەوەدا هەوڵەکان دەستی پێکرد.
گرینگترین درۆنەکانی ئێران بریتین لە:
درۆنی مەهاجر کە لە چەندین ئاست و جۆردا و لە ژێرناوی درۆنی موهاجیر1 ، 2، و موهاجیر 2 ی نوێ و 3 و 4 و 6 و 10 بە توانا و تایبەتمەندی جیاوازەوە داڕێژراوە و چێ کراوە.
سیمۆرغ یان هەمان درۆنی شاهید 171 لە ساڵی 1393 ڕوونوێنی کرا.
درۆنی فترس ، ئارەش 2، شاهید 131 و 136 و 238 و 101 و 129 و 136 و 171 و 181 و 191 و 147 جۆرەکانی تری درۆنی ئێرانین.
درۆنی تەقینەوەیی کەڕاڕ، و هەروەها کەمان 22 جۆرەکانی ترین درۆنی ئێرانین کە هەر کامەیان تایبەتمەندی و توانایی جیاوازەیان هەیە کە بەتواوەتی لەلایەن لێزانانی ئێرانییەوە بۆ بەرگری لە ئێران چێ کراون.
Your Comment